به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : لە زمان سکای نیوزی عەڕەبی، جێف دەیویس وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە باس کردنی ئەو بابەتە وتی ئەو گروپە تیرۆریستییە تەنیا 25 کیلۆمەتری لە سنورەکانی تورکیا و سوریای لە ژێر کۆنتڕۆڵ دایە کە تا ناوچەی ئەلراعی دەبێت.
ناوبراو لە بەردەم پەیامنێران دا وتی: ئەوە دوایین ناوچەیەکە کە داعش لەوێوە دەتوانێ لەگەڵ جیهانی دەرەوە پەیوەندی هەبێ ئەو شوێنە لەسەر سنورەکانە و ئێمە دایدەخەین وزۆر نزیکین لە وەدی هاتنی ئەو کارە.
دەیویس بە باسکردنی ئەوەی کە هێزەکانی تورکیا کە سەرەتا ناوچەی سنوریی جرابلۆسیان کۆنتڕۆڵ کرد و پاشان بەرەو رۆژئاوا واتە بەرەو ئەلراعی پێشڕەویان کرد وتی: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا پشتیوانیی ئاسمانی لەو هەڵمەتەی تورکیا دەکات....
کۆتایی کورتە نامە/310